په‌رله‌مانتارێك: بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ په‌رله‌مان ئامانجێكی سیاسی له پشته
"دوو هه‌ڵه‌ی یاسایی له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق تایبه‌ت به‌م پرسه هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر
رێناس جانۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24 راگه‌یاند، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ناو په‌رله‌مان ئامانجێكی سیاسی له پشته و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ش یاسایی و ده‌ستووری نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی دوو جار هه‌ڵه‌ی یاسایی له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق تایبه‌ت به‌و پرسه هه‌یه، یه‌كێكیان ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاساییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان باسكردنی ده‌نگی ره‌هایه.