ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی شنگالی به سه‌رۆك وه‌زیران داوه
K24 - هه‌ولێر:
له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ توركیا و به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئه‌تلانتیك له ئیستانبول، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-4-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كه له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندر بوون ده‌ربڕی و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه نیشان دا.
دووپاتیشی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردومانه‌دا مه‌به‌ست بۆردومانكردنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه نه‌بووه و بۆردومانه‌كه به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه, بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت و به پێویستی زانی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌وێ چۆڵ بكرێن. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا بایهخێگی گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییهكهیشی به‌رز ده‌نرخێنێت.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر خسته‌ڕوو و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌واوی عیراق به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ دووپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی تێبینی و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌ردۆغانی كرد و نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌نگال نیشان دا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه‌ی دووپاتكرده‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانیش نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له پێویستیی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵه‌وه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی سوپای عێراقی كردووه كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه له بنه‌بڕكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
گفتوگۆكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دێنه ئاراوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رچاوه: وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان