سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر نامه "شهرمهزاركهرهكه" هاته ده‌نگ
"هه‌ڵوێستی فه‌رمی فراكسیۆنی یه‌كێتی نییه و گوزارشت له رای تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ینێت, ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كێتی كه چوونه‌ته په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیيه و ته‌نيا هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان, به وێبسایتی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه له ناویاندا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌بوو، نامه‌یه‌كیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، بۆیه بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه, هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیيه و ته‌نها راو بیروبۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی گوتیشی: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كێتی كه به‌شدارن له ئاراسته‌كردنی ئه‌و نامه‌یه بۆ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆیانه وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نيیه".
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن چوار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنه‌كانی "یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو"، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به "نامه شهرمهزاركهرهكه" وه‌سفكرا.
به‌كارهێنه‌رانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه، هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ئه‌ته‌كێتى ئاراسته‌كردنی نامه‌ی تێدایه.