36ئێزدی دیكە لە دەستی داعش رزگار دەكرێن
"ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە بەھاوكاری ھێزە ئەمنییەكان ئەنجامدراوە"

K24 - دھۆك
ھێزەكانی پێشمەرگە بەھاوكاری ھێزە ئەمنییەكان توانیان 36 كوردی ئێزدی دیكە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاربكەن.
حوسێن قائید، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی ئێزدییەكان دەستی داعش بە كوردستان24 راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 29 نیسان، ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھاوكاری ھێزە ئەمنییەكان، توانرا 36 كوردی دیكەی ئێزی لە دەستی داعش رزگاربكرێن".
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی ئێزدییەكان دەستی داعش راشیگەیاند: "ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیاری زیاتر لەبارەی رزگاركردنی ئەو 36 كەسە دەخەینەڕوو".









.jpg)
.jpg)