نزیكەی 5 ھەزار كەس لە دەستی داعش رزگار دەكرێن

ھێزەكانی ھەسەدە گەمارۆی تەبقەیان داوە

K24 - تەبقە

هێزەکانی سووریای دیموکرات نزیکەی پێنج هەزار هاووڵاتیان لە شاری تەبقە لە دەستی داعش رزگارکرد.

پەیامنێری کوردستان24 کە رووماڵی ئۆپەراسیۆنی شەڕی رەققە دەکات لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی شەڕڤانانی هەسەدە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەبقە، نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی خۆیان گەیاندە لای ھێزەكانی هەسەدە و لەوێشەوە بۆ ناوچەی وەهاب گوازرانەوە".

ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەبقە لە 21 مانگی ئاداری رابردووەوە دەستیپێرکرد و تا ئێستا رووبەرێکی فراوان کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، شەڕڤانانی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی شارۆچكەكەیان داوە.