ژنێك ره‌خنه‌ی توند له زێدان ده‌گرێت
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له په‌یامێكدا داوای له هاوڵاتیان فره‌نسی كرد له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به (ماریان لێپێن)ـی به‌ربژێری به‌ره‌ی نیشتیمانی توندڕه‌وی فره‌نسا نه‌ده‌ن، ئه‌م لێدوانه‌ی زیزۆ ره‌خنه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، (ماریان لێپێن)ـی كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانی وه‌ڵامی زێدان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: پێویسته زێدان سنووری خۆی بزانێـت و له چوارچێوه‌ی وه‌رزش په‌ل نه‌هاوژێت، چونكه ئه‌و ته‌نیا له بواری تۆپی پێ ده‌زانێت له سیاسه‌ت تێنه‌گات.
ماریان ده‌شڵێت: ئاساییه كه گوێ له زێدان بگریت و له بواری وه‌رزشه‌وه ئامۆژگاریت بكات، به‌ڵام ناكرێت له ڕووی سیاسییه‌وه نرخ بۆ قسه‌كانی دابنێیت و گوێی لێ بگیردرێت.
ماریان لێپێن خانمه پارێزه‌رێكی ته‌مه‌ن 48 ساڵه، له ئێستادا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فره‌نسا به‌ربژێر كردووه و به پارتێكی توندڕه‌و له لایه‌ن میدیاكانه‌وه ناوی ده‌ركردووه.
