سه‌رۆك بارزانی: داوا له سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بنێت
"ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له به‌غدا جیابینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی، ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی سه‌ربه‌خۆییه" و هیواش ده‌خوازێت سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا، پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.
بارزانی ئاماژه‌ی به به‌هێزی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگییه جۆراوجۆره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرد و گوتی: "هیوادارم پشتگیری فه‌ره‌نسا بۆ كێشه‌ی كورد به‌رده‌وام بێت، داواش له سه‌رۆكی داهاتووی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند، پشتگیری بكات، یان لانی كه‌م، دژایه‌تی پرۆسه‌كه نه‌كات".
له باره‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بارزانی گوتی: "به‌غدا پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ریفراندۆم بۆ چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین".
بارزانی گوتیشی: "كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه، به‌ڵام ئێمه ناڵێین ته‌نها بۆ كورد بێت و كورد تێیدا بژیت".
له باره‌ی ریفراندۆمیش گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه له به‌غدا جیابینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ده‌یه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ین له عێراقدا بمێنێنه‌وه، به‌ڵام به هێرشی كیمیایی و تێكدانی 4 هه‌زار گوند و كوشتنی هه‌زاران كه‌س، وه‌ڵاممان درایه‌وه".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش، 250 هه‌زار كورد له‌و شاره ژیاوه و نیگه‌رانی خۆیشی له‌وه نیشاندا، كه به‌غدا بتوانێت جارێكی دیكه مووسڵ بنیاتبنێته‌وه، به‌هۆی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مووسڵ.
