شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه: جه‌نگ ده‌گوازینه‌وه ناو ئێران
ئێرن به پاڵپشتیكردنی تیرۆر وه‌سف ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، له چاوپێكه‌وتنێكدا، كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان له دژی "هه‌وڵه پاوانخوازییه‌كانی ئێران" ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه جه‌نگ ده‌گوازنه‌وه ناو ئێران.
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێ ناكه‌ن كه جه‌نگ ده‌گاته سعوودیه، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ن بۆ ناو ئێران.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران رایگه‌یاند، سعوودیه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بووبێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ریكردووه، به‌ڵام هه‌رچی ئێرانه، ده‌یه‌وێت "وه‌سیه‌ته‌كانی خومه‌ینی بۆ چه‌سپاندنی ئایینزای شیعه‌ی جه‌عفه‌ری بچه‌سپێنێت"، گوایه رێگه بۆ هاتنی "مه‌هدی مونته‌زیر" خۆشده‌كه‌ن، بۆیه هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌دا ناچێته سه‌ر.
شازاده‌ی جێ‌نشین ئێرانی به پاڵپشتیكردنی تیرۆر وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان ریاز و تاران‌دا نییه و ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی و پشتیوانیكردنی تیرۆر دامه‌زراوه.