توركيا هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانى ئه‌مريكا له سووريا ده‌كات
سوپاى توركيا داهاتوو ره‌چاو ناكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نقه‌ره جارێكى ديكه توڕه‌يى و رقى خۆى به‌رامبه‌ر به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له سووريا ده‌ربڕى و هه‌ڕه‌شه‌ى ناوهخنئاساى له هێزه‌كانى ئه‌مريكا كرد.
رۆژنامه‌ى فۆرگن پۆلسى, بڵاويكردووه‌ته‌وه, ئيلنور چهڤيك, راوێژكارى سه‌رۆكى توركيا، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ يه‌كێك له راديۆكان, گوتى: له حاڵى به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا و كورده‌كان، سوپاى توركيا داهاتوو ره‌چاو ناكات. ئه‌گه‌ر هامهرهكانى ئه‌مريكا له‌وێ بن ره‌نگه وا سوتفه بكات, هه‌ندێك مووشه‌كى توركيان به‌ركه‌وێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو, ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه له كاتێكدايه كه سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵاتى توركيا و رووسيا له گفتوگۆدا بوون بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له سووريا و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر مه‌وداى مه‌ترسى ده‌ستتێوه‌ردانى توركيا له شه‌ڕى ئه‌هلى سووريادا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردووه, ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه ده‌كرێت ببێته هۆى زياتر په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييهكان و تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مريكا, كه به‌م دواييانه ناسهقامگيرييهكيان پێوه ده‌بينرا به تايبه‌تى له دواى كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى ساڵى رابردووى توركيا.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا, ده‌ركه‌وتنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كان له ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا به تايبه‌تيش له منبج, كه له لايه‌ن ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كدارييه‌كانى پشتيوانيكراو له لايه‌ن توركياوه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ره.
كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو, ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مريكايى له كاتى تێپهڕينيان به شارى قاميشلۆدا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بۆردومانى توركيا بوونه‌وه كه كردييه سه‌ر هێزه كوردييه‌كان و له ئاكامدا 18 شه‌ڕڤان له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت كوژران.
جێى ئاماژه‌يه كورده‌كان زۆرينه‌ى جه‌نگاوه‌رانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات پێكده‌هێنن, كه له شه‌ڕێكى توند و سه‌ختدان له دژى داعش له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و به رێككهوتيش نييه فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌و هێزه به ته‌نيا هێز ده‌ناسن كه بتوانێت داعش تێكبشكێنێت له سووريا.
له به‌رامبه‌ردا توركيا ناڕازيبوونى خۆى پيشانداوه و ته‌نانه‌ت تووڕه‌يه له په‌يوه‌ندى به‌تينى نێوان ئه‌مريكا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورديى كه ئه‌نقه‌ره به جه‌نگاوه‌رى تيرۆريست و سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان دهيانناسێنێت كه له توركيا پارتێكى قه‌ده‌غه‌كراوه.
سه‌رچاوه: RT- Foreign Policy