ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
له باره‌ی سووریا.. گه‌یشتنه رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، جارێكی دیكه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی له ئاسمانی سووریا گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ههماههنگییهكانییان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ریه‌ك له جه‌نه‌رال جۆزیف دانفۆرد، سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا و هاوتا رووسه‌كه‌ی ڤالێری گیراسیمۆڤ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پرسی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییهكانییان له سووریا تاووتوێكرد و باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی له ئاسمانی سووریا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوی ئاسمانی نێوان فڕۆكه‌كان، به دوور بن.
ئه‌م دوو وڵاته، له ساڵی 2015ه‌وه یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان مۆركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی ئاسمانی له نێوان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته، له ئاسمانی سووریا روونه‌دات، به‌ڵام دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی شعێرات، رووسیا تاكلایه‌نانه كاركردنی به‌و یادداشته راگرت.
ئه‌مڕۆش دوای گفتوگۆی نێوان سوپاسالاری هه‌ردوو وڵات، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.