له‌نده‌ن شاری ملیاردێره‌كانی جیهانه
زۆربه‌ی ملیاردێره‌كانی جیهان له له‌نده‌ن ده‌ژین
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی مه‌یل ئۆن لاین ده‌ركه‌وتووه 3% ملیاردێره‌كانی جیهان له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیادا ده‌ژین.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زۆربه‌ی ملیاردێره‌كانی جیهان كه پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكانیان هه‌یه له له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌جۆرێك 3% ملیاردێره‌كانی جیهان پێكدێنن، پله‌ی دووه‌میش به‌ر شاری سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكا كه‌وتووه كه 2.6% ملیاردێره‌كانی جیهان له‌وێدا نیشته‌جێ بوون و نیۆركیش له پله‌ی سێیه‌م دایه بۆ له‌خۆگرتنی زۆرترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان.

.jpg)
.jpg)