تره‌مپ بڕياريدا چه‌ك به يه‌په‌گه بدات
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سووريا.
كۆشكى سپى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكرد، كه سه‌رۆكى ئه‌مريكا ره‌زامه‌ندى خۆى پيشانداوه بۆ پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه له سووريا.
كه‌ناڵى NBC ئه‌مريكايى له زارى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا بڵاويكرده‌وه، تره‌مپ له‌سه‌ر پلانى چه‌ك پێدان به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رێككه‌وتووه و ئه‌و هێزه كوردييه‌ى به هاوپه‌يمانێكى گرنگى ئه‌مريكا زانيوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت بڕياره نوێيه‌كه‌ى سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ببێته هۆى ناڕه‌زايه‌تى و جێى ره‌خنه‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه چه‌ندين جار دژى هاوپه‌يمانێتى ئه‌مريكا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل لێدوانى داوه.
پێشتر ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، له سه‌ردانيدا بۆ ئه‌مريكا و له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تره‌مپدا به روونى باسى ئه‌وه ده‌كات، كه پێويسته ئه‌مريكا پشت له يه‌په‌گه بكات.
توركيا يه‌په‌گه وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كات و له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌و هێزه درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ئێستادا ژماره‌يان له سه‌رووى 60 هه‌زار چه‌كداره‌وه ده‌بێت و له بهرنامهياندايه، ئه‌و ژماره‌يه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بۆ 100 هه‌زار چه‌كدار زياد بكه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزێكى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا به ياوه‌رى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڵاو بوويه‌وه، بۆ رێگه‌گرتن له بۆردومانى توركيا و روودانى پێكدادان له نێوان سوپاى توركيا و يه‌په‌گه.
ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، يه‌په‌گه به‌هێزترين و گرنگترين هێزى زهمينييه كه له توانايدا هه‌بێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه.
له ئێستادا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و به هاوكارى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، پلانيان بۆ رزگاركردنى ره‌ققه له ژێر ده‌ستى داعش داناوه، دواى ئه‌وه‌ى توانيان له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا پاشه‌كشێ به چه‌كدارانى داعش بكه‌ن.
پێنتاگۆن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه سه‌ره‌تا بايه‌خ به پڕچه‌ككردنى ئه‌و چه‌كداره عه‌ره‌بانه ده‌درێت كه شه‌ڕى ره‌ققه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، بڕيارى پێدانى چه‌ك به كوردى سووريا ئامانج لێى هاوكاريكردنيانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕى ره‌ققه.
دووپاتيشيكرده‌وه، تره‌مپ فه‌رمانى كردووه به پڕچه‌ككردنى كوردى سووريا به‌وه‌ى پێويستيانه بۆ تێكشكاندنى داعش.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، واشنتن هه‌وڵ بۆ دڵنياكردنهوهى توركيا له باره‌ى پڕچه‌ككردنى كوردى سووريا ده‌دات.
له باره‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌وه پێنتاگۆن جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌ڕه سه‌خت و درێژ ده‌بێت، به‌ڵام به شكستى داعش كۆتايى دێت.