سەعدی پیرە: گۆڕان تاوتوێی گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان دەكات
"پێویستە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەجۆرێک بێت خزمەتی هەموو لایەنەکان بکات"
K24 - ھەولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: "پێویستە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەجۆرێک بێت خزمەتی هەموو لایەنەکان بکات".
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24، سەعدی پیرە گوتی: "گۆڕان گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێ دەکات و بڕیارەکانی گۆڕانیش تەنها نەوشیروان مستەفا دەتوانێت یەکلاییاب بکاتەوە".