یەپەگە: پڕ چەككردنی ھێزەكانمان لەلایەن ئەمریكا ئەنجامی خێرای دەبێت
"بڕیارەكەی ئەمریكا بڕیارێكی مێژووییە"
K24 - ھەولێر
یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" رایدەگەیەنێت، بڕیاری كۆشكی سپی بۆ پڕچەككردنی یەپەگە بە چەكی گەورە، نیشانەی باوەڕ بوونە بە یەپەگە و كاریگەری گەورە و ئەنجامی خێرای دەبێت.
رێدور خەلیل گوتەبێژی فەرمی یەپەگە رایگەیاند: "بڕیاری كۆشكی سپی نیشانەی باوەڕبوون و سەركەوتنی یەپەگەیە لە شەڕی دژی داعش كە لە بری جیھان شەڕی تیرۆر دەكات".
گوتیشی: "بڕیارەكەی ئەمریكا بڕیارێكی مێژووییە بۆ پڕ چەككردنی یەپەگە، كاریگەری زۆرگەورەی دەبێت لەسەر یەپەگە و ئەنجامی خێراشی دەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە كۆشكى سپى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكرد سه‌رۆكى ئه‌مريكا ره‌زامه‌ندى خۆى پيشانداوه بۆ پڕچه‌ك كردنى يه‌په‌گه له سووريا.
كه‌ناڵى NBC ئه‌مريكايى له زارى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وڵاتەكەی بڵاويكرده‌وه، "تره‌مپ له‌سه‌ر پلانى پێدانی چه‌ك به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رێككه‌وتووه و ئه‌و هێزه كوردييه‌ى به هاوپه‌يمانێكى گرنگى ئه‌مريكا زانيووه".