لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 17 كەس بوونە قوربانی
لە ماوەی چوارمانگدا 965 كەس بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ بوونەتە قوربانی
K24 - دھۆك
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ھەولێر-دھۆك، 17 كەس بوونە قوربانی.
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ھەولێر- دھۆك نزیك شارۆچكەی باعەدرێ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری كیا و پاس، پێكیاندادا و 17 كەس بەوھۆیەوە برینداربوون".
رائید ئازاد تەھا بەرپرسی راگەیاندنی ھاتۆچووی دھۆک بە کوردستان24 گوت: "رووداوەكە لە ئەنجامی خێرای شوفێرەكان روویداوە، لە ئەنجامدا 17 كەس بریندار بوون و دوای رووداوەكە بریندارەكان بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەندرانە نەخۆشخانەی دھۆك".
بەرپرسی راگەیاندنی ھاتۆچووی دھۆك ئاشكرای كرد، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا 345 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 59 ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 903 كەسی دیكەش بریندارن بوونە.


