شاره‌زايه‌كى رووس: پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه ره‌وشى سووريا ئاڵۆزتر ده‌كات
پڕچه‌ككردنى كورده‌كان ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى گرژى زياتر له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
K24 – هه‌ولێر:
ڤلاديمێر سوتنيكۆڤ، شاره‌زا له سه‌نته‌رى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به ئه‌كاديمياى رووسى بۆ زانسته‌كان، رايگه‌ياند، بڕيارى واشنتن بۆ پڕچه‌ككردنى كورد ره‌وشى سووريا ئاڵۆزده‌كات.
ئه‌و شاره‌زا رووسه باسى له‌وه‌شكرد، پڕچه‌ككردنى كورده‌كان ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى گرژى زياتر له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
روونيشيكرده‌وه، توركيا به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه دژى پڕچه‌ككردنى كورده له سووريا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ناسێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مريكا گره‌و له‌سه‌ر هێزه‌كانى يه‌په‌گه ده‌كات كه بوونه‌ته به‌هێزترين هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا ئه‌مريكا هه‌موو هاوكارييه‌كى سه‌ربازى يه‌په‌گه بكات و ئه‌وه‌ى يه‌په‌گه ده‌يه‌وێت بۆ شه‌ڕى ره‌ققه له رووى چه‌كه‌وه پێى بدرێت.