فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م 10 شاره زۆرترین مووچه وه‌رده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت 10 شاری جیهانی دیاریكردووه، كه فه‌رمانبه‌رانی به‌رزترین رێژه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن به به‌راورد به ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان و هیچ شارێكی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، له لیستی ئه‌و 10 شاره‌دا نین.
به گوێره‌ی راپۆرتی "دوێچه بانك"، چوار شاری ئه‌مه‌ریكی له و لیسته‌دان، له‌گه‌ڵ سێ شاری ئه‌وروپی و باقی شاره‌كانی دیكه‌ش، به‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كانی دیكه دابه‌ش بوون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، ریزبه‌ندی شاره‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: زیوریخی سویسرا، ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاك 5867 دۆلاره.
دووه‌م: سان فرانسیسكۆ ئه‌مه‌ریكا، ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی هه‌ر تاكێك ده‌گاته 4817 دۆلار.
سێیه‌م: بۆستنی ئه‌مه‌ریكا، ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی هه‌ر تاكێك ده‌گاته 4322 دۆلار.
چواره‌م: نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا، ناوه‌ندی داهاتی هه‌ر تاكێك مانگانه 4304 دۆلاره.
پێنجه‌م: شیكاگۆ، له ئه‌مه‌ریكا، 3622 دۆلار، ناوه‌ندی داهاتی تاكه به شێوه‌یه‌كی مانگانه.
شه‌شه‌م: سیدنی ئوسترالیا، ناوه‌ندی داهاتی تاك 3451 دۆلار ده‌بێت مانگانه.
حه‌وته‌م: میلبۆرنی ئوسترالیا، كه ناوه‌ندی داهاتی تاك له‌و شاره، مانگانه ده‌گاته 3344 دۆلار.
هه‌شته‌م: ئۆسلۆی نه‌رویج، ناوه‌ندی داهاتی تاك له‌و شاره، 3154 دۆلار ده‌بێت مانگانه.
نۆیه‌م: سه‌نگافووره‌ی پایته‌ختی سه‌نگافووره، داهاتی مانگانه‌ی تاك له‌و شاره، ده‌گاته 3077 دۆلار.
ده‌یه‌م: كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، ناوه‌ندی داهاتی تاك ده‌گاته 2958 دۆلار مانگانه.