واشنتن "زۆر به په‌له" بڕێك چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى راده‌ستى يه‌په‌گه ده‌كات
سه‌ره‌ڕاى دژايهتى توندى توركياى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، واشنتن "زۆر به په‌له" بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى راده‌ستى كوردى سووريا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه گوته‌بێژ به ناوى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، ئه‌مريكا زۆر به په‌له بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى راده‌ستى شهڕڤانهكانى سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد له سووريا ده‌كات، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى پله پله‌يى ئه‌و كاره ده‌كات.
رۆيته‌رز ئه‌وه‌شى نووسيوه: سه‌ره‌ڕاى دژايهتى توندى توركياى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا له ناتۆ, سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ ره‌زامه‌ندى پيشاندا بۆ پێدانى چه‌ك به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردنيان له شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه له ده‌ستى داعش.
كۆڵۆنێل جۆن دۆريان له هێزى ئاسمانى ئه‌مريكا و گوته‌بێژ به ناوى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، بڕێك چه‌ك و كۆمه‌كمان له‌به‌ر ده‌سته و بۆ مه‌به‌ستى پڕچه‌ككردنى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى سووريا به‌كاردێت و به‌شێك له‌و چه‌كانه ره‌نگه زۆر به په‌له دابه‌ش بكرێن.
ناوبراو هيچ خشته‌يه‌كى كاتى بۆ پێدانى چه‌ك به‌و هێزانه ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.