هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا: ئێران 10 هه‌زار چه‌كداری ره‌وانه‌ی ئه‌م سێ وڵاته كردووه
"ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و به هه‌زاران چه‌كدارای ره‌وانه‌ی وڵاتانی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئێران مه‌شق و راهێنانی به زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری ئه‌فغانی عێراقی و پاكستانی كردووه و دوای چه‌كدار كردنیشیان ره‌وانه‌ی سووریا، یه‌مه‌ن و عێراقی كردوون.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆتس باسی له‌وه‌ش كردووه، ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش پارێزگاری له توانا ناووكییه‌كانی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران دوای رێككه‌وتنی ناووكی پێویستی به ساڵێكه بۆ درووستكردنی چه‌كی ناووكی، له كاتێكدا پێش رێككه‌وتنه‌كه، ته‌نها چه‌ند مانگێك بوو.
دان كۆتس گوتیشی: "ئێران به‌رده‌وام ده‌ڵێت كه پابه‌ندی رێككه‌وتنی ناووكی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر لابچێت".
پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، عه‌مید حه‌سه‌ن سه‌لامی، له 22ی نیسانی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی میشیلیا چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ش له ژێر ناوی "پشتیوانیكردنی به‌رگری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان"، كه ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێك بوو بۆ بانگه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران بخرێته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.