ئێران و سعووديه ململانێ مهزههبييهكانيان ده‌گه‌يه‌ننه سه‌نيگال
وێنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى عه‌لى خامهنهئى رابه‌رى ئێرانى له نووسينگه‌كه‌ى هه‌ڵواسيوه.
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كێكى دهوڵهمهندنشينى ده‌وروبه‌رى پايته‌ختى سه‌نيگال، له زانكۆى مسته‌فا، قوتابيان سه‌رقاڵى خوێندنى مه‌زهه‌بى شيعه‌ن. پياوێك سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و لقه‌ى زانكۆكه ده‌كات، كه وێنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى عه‌لى خامهنهئى رابه‌رى ئێرانى له نووسينگه‌كه‌ى هه‌ڵواسيوه.
له‌و زانكۆيه، پرۆگرامى خوێندن تايبه‌ته به رۆشنبيرى و مێژووى ئێران و زانسته مه‌زهه‌بييه‌كانى شيعه و زمانى فارسى, هاوكات قوتابيان خواردن و هاوكارى داراييان به بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
زانكۆى مسته‌فا بووه‌ته سه‌نته‌رێكى بڵاوكردنه‌وه‌ى شيعه له سه‌نيگال، كه به گشتى ره‌وتى سۆفيگه‌رى به‌سه‌ر موسڵمانانى ئه‌و وڵاته‌دا زاڵه.
له دوورى چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له زانكۆ شيعييهكهوه، رێكخراوى بانگه‌وازى گه‌نجانى ئيسلامى كه بانگه‌شه بۆ مه‌زهه‌به سوننيه‌كان ده‌كات خه‌ريكى كار و چالاكييه.
ئه‌و رێكخراوه له لايه‌ن عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ى ركابه‌رى مه‌زهه‌بى و سياسى و سه‌ربازى ئێرانه‌وه سهرپهرشتيدهكرێت.
رێكخراوه‌كه، كۆمه‌كى دارايى پێشكه‌شى خه‌ڵك ده‌كات، كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كۆمه‌كه‌كه سعووديه، قه‌ته‌ر، دوبه‌ى و كوهيتن و پاره ره‌وانه‌ى ئه‌و مزگه‌وتانه ده‌كه‌ن، كه سه‌له‌فييه‌كان تێياندا باڵاده‌ستن.
كتێبخانهى رێكخراوه‌كه پڕه له كتێبه‌كانى پهيڕهوانى سه‌له‌فى و بوونه‌ته سه‌رچاوه بۆ وتاربێژانى 2000 مزگه‌وتى سه‌نيگال.
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى سوننه و شيعه له‌و وڵاته‌دا سه‌رقاڵى ململانێى سه‌پاندنى ههژموونيانن له‌و وڵاته ئهفريقييه.
سه‌نيگال، وڵاتێكه له هه‌ردوو ره‌وتى سه‌له‌فى سعووديه و شيعه‌گه‌رى ئێران نيگه‌رانه و خه‌ڵكى وڵاته‌كه به گشتى به هۆى په‌يڕه‌وكردنى رێبازى سۆفيگه‌رى له ئارامييهكى ئاينيدا ده‌ژين و كێشه‌يان نييه.
كوڕى يه‌كێك له زانا مه‌زهه‌بييه‌كانى شيعه ره‌تيكرده‌وه، ناوى ئاشكرا بكرێت، ئه‌و گوتى: هه‌زاران گه‌نجى ئهفريقيايى چاوه‌ڕێى ته‌واوكردنى خوێندنى مهزههبيين بۆ ئه‌وه‌ى به كۆمه‌كى ئێران سه‌دانى مهزارگهكانى قوم بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى توێژينه‌وه‌كانى زانكۆى مسته‌فا، شێخ ئهدرامى وانى به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، زانكۆكه‌يان له دهكارى پايته‌ختى سه‌نيگال ساڵانه 150 قوتابى وه‌رده‌گرێت و جگه له خوێندن خزمه‌تگوزارى دارايى و خواردن و پۆشاكيان بۆ دابين ده‌كرێت.