لە ئامەد ئۆتۆمبێلێكی حكوومی بۆمبڕێژ دەكرێت

ویستویەتی بچێتە ناو فڕۆكەخانەیەكی سەربازی

K24 - ئامەد

ئەمڕۆ لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێكی حكوومی بۆمبرێژكراو دەستی بەسەرداگیرا كە ویستیوویەتی بچێتە فرۆكەخانەی سەربازی شارەكە.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئامەد رایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك بە تابلۆی حكوومییەوە ویستوویەتی بچێتە فڕۆكەخانەی سەربازی ئامەد كە رۆژانە فڕۆكەكان لەو فڕۆكەخانەیە ھەڵدەستن و ھێزەكانی پەكەكە لە ناوچە سنووریەكان بۆردومان دەكەن، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا گیراوە بەرلەوەی ئامانجەكەی بپێكێت.

گوتیشی، شوفێری ئۆتۆمبێلەكە و چەند كەسێكی دیكە بەوھۆیەوە دەستگیركراون.