نرخی نه‌وت گه‌یشته‌وه سه‌روی 52 دۆلار
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت هه‌ڵكشانی نوێی تۆماركرد و نرخی یه‌ك به‌رمیل له جۆری برێنت گه‌یشته‌وه 52 دۆلار و حه‌وت سه‌نت.
دوای ئه‌وه‌ی سعودیه و روسیا ئاشكرایانكرد، كه كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو، بازاڕی نه‌وت بوژایه‌وه.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕی وزه‌دا ئەمڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، 25 سه‌نت هه‌ڵكشا و گه‌یشته 52 دۆلار و 7 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی ئه‌مریكاش 24 سه‌نت هاته سه‌ر نرخهكهیی و یه‌ك به‌رمیلی به 49 دۆلار و 9 سه‌نت فرۆشرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی دوینێ نێوان وه‌زیری وزه‌ی روسیا، ئه‌لكسه‌نده‌ر نوڤاك و هاوتا سعودیه‌كه‌ی خالد فالح، راگه‌یه‌نرا كه هه‌ردوولا وه‌كو گه‌وره هاورده‌كارانی نه‌وتی جیهان رێككه‌وتوون بۆ نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی.