"به‌هۆی تره‌مپ ئه‌ندامێكی مۆسادی ئیسرائیلی ناو داعش ژیانی له مه‌ترسیدایه"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری و زۆر نهێنی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و زانیارییه زۆر نهێنییه هه‌واڵگرییه‌ی له لایه‌ن دۆناڵد رته‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرا كرا‌و په‌یوه‌ست بو به پیلانێكی داعش، هێدی هێدی ئاشكرا ده‌بێت. دواین جار كه‌ناڵی CNN ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه" ئاشكراكردنی ئه‌و زانیارییه، ژیانی ئه‌ندامێكی هه‌واڵگری ئیسرائیلی "مۆساد" خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
كه‌ناله ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مۆساد كه له‌ه ناو رێزه‌كانی چه‌كدارانی داعشدا دانراوه ژیانی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و زانیارییه نهێنییه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری زۆره تره‌مپ بۆ لاڤرۆڤی ئاشكرا كردبێت".
رۆن دیرمه‌ر، بالیۆزی ئیسرائیل له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، خۆی له هه‌ر جۆره لێدوانێكی بپه‌یوه‌ست به‌و پرسه دوورخستووه‌ته‌وه و ته‌نها گووتی" ئیسرائیل متمانه‌ی ته‌واوی به په‌یوه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه و له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپ ساڵانی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كان تۆكمه‌تریش ده‌بن".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌وباره‌وه نووسیوویه‌تی" ئه‌و زانیارییانه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیره رووسییه‌كه خستوویه‌تییه روو، په‌یوه‌ست بووه به رێكخراوی داعش و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن به سه‌رۆكی ئه‌مریكای داوه‌و مۆڵه‌تی نه‌داوه ئه‌و زانیارییه بداته مۆسكۆ".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گواستووه‌ته‌وه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت و رایگه‌یاندووه" سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری زۆر له‌وه زیاتری بۆ باڵیۆزی رووسیا باسكردووه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن باسكراوه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی" ئه‌و زانیارییانه‌ش زۆر نهێنین و ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان، به زانیاری زۆر نهێنی پۆلێنیان كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌تا تره‌مپ باسی ورده‌كاریی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری داعشی كردووه‌و زانیارییه‌كانیش په‌یوه‌ست بوون به به‌كارهێنانی ئامێری كۆمپیوته‌ر (لاپ‌تۆپ) بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ناو فڕۆكه‌كاندا".