لە خورماتوو پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
"دەیان چەكداری داعش كوژراون و برینداربوون"
K24 - كەركووك
چەكدارانی داعش لە سنووری خورماتوو ھێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و شكستیان بە ھێرشەكەی داعش ھێناوە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی لە سنووری زەرگە لە خورماتوو تێكشكاند".
گوتیشی: "لە شەڕەكەدا دەیان چەكداری داعش كوژراون و برینداربوون، ھەروەھا شوفڵێك و چەند ئامێرێكی دیكەی داعش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە".