سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئوردنه
لەگەڵ پادشای شانشینی ئوردن كۆدەبێتەوه
K24 - ھەولێر
مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن و له لایه‌ن شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن پێشوازی لێكرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێكەوتووه.
لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە دەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.
كه‌مێك پێش ئێستاش، پێگه‌ی فه‌رمی دیوانی پاشایه‌تی هاشمی، وێنه‌ی گه‌یشتینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عه‌مانی پایته‌خت بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن، شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردنه‌وه پێشوازی لێكراوه.
.jpg)
