ئێران دژی تره‌مپ هاته ده‌نگ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئایا ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه یان شیرینی 480 ملیار دۆلاره‌كه‌ی سعوودیه؟.
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كرد، له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی" واشنتۆن له پشت دراوه‌كانی سعوودیه‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ به بڕی 480 ملیار دۆلار كۆنتراكتی واژۆ كردووه هه‌وڵه‌كانی دژی ئێران خستووه‌ته‌گه‌ڕ".
زه‌ریف ئه‌وه‌یشی نووسیووه كه "ئێران تازه هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌نجامداوه كه‌چی كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا" هه‌ر بۆیه پرسیوویه‌تی" ئایا ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه یان دادۆشینی 480 ملیار دۆلاره‌كه‌ی سعوودیه؟".
كاردانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش ئه‌وه‌هات كه له گوتاره‌كه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی - ئه‌مریكیدا تره‌مپ داوای له هه‌موو وڵاتان كرد، ئێران كه‌نارگیر بكه‌ن چونكه سووته‌مه‌نی تاودانی ململانێ تائیفی و تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه".
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعوودیه‌ش گووتی" ئێران سه‌ره نێزه‌ی تیرۆری جیهانه".