مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه
K24 - واشنتن:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له واشنتن له‌گه‌ڵ جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان كۆبووه‌وه.
شه‌ڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
له ئێستادا مه‌سروور بارزانی، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له ئه‌مه‌ریكا و پێشتریش له كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جێرد كوشنه‌ر، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها له دامه‌زراوه‌ی هێریته‌یج، سێمینارێكی له باره‌ی ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان، له دوای داعش پێشكه‌ش كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی، به یه‌كه‌م سه‌ردانی داده‌نرێت، له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربووه.
شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش پێكهاتووه له مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن.