كوردستانی عێراق لەبەردەم دووڕیاندا له‌ كۆنفرانسێكدا ده‌خرێته‌ڕوو

كۆنفرانسه‌كه‌ زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر سازی ده‌كات و كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

‎سبه‌ینێ زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر ، له‌ ژێر ناوونیشانی "كوردستانی عێراق لەبەردەم دووڕیاندا، سیاسەتی هەنووكەیی ناوخۆ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" كۆنفرانسێك ساز ده‌كات.

كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر، به‌ به‌شداری ده‌یان شاره‌زاو پسپۆڕ و كه‌سانی ئه‌كادیمی و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی، گفتوگۆ له‌ باره‌ی بژارده‌كانی به‌رده‌م كوردستانی عێراق و سیاسه‌تی ناوخۆ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی پرۆگرامی كۆنفرانسه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌و كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌ رۆژانی 24-25/ 5 / 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.

كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌یه‌ و جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌ گرنگه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌، ستۆدیۆی مه‌یدانی و كراوه‌شی ده‌بێت و میوانداریی كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمی و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ران و شاره‌زایانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه‌ش ده‌كات.

پڕۆگرامی كۆنفرانس

رۆژی یەكەم: چوارشەممە، 24 / 5 / 2017

8:00-  9:00  ناو تۆماركردن

9:15- 10:15 دەستپێكی كۆنفرانس و گوتاری بە خێرهاتن

وتاری د. محەمەد موختار، جێگری سەرۆكی زانكۆی كوردستان هەولێر

وتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی بۆردی زانكۆی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

گوتارە بەراییەكان

د. تۆم گرانت، تویژەری باڵا لە كۆلێژی وۆلفسۆن- زانكۆی كامبریدج، سەنتەری لاوتەرپۆت بۆ یاسای نێودەوڵەتی.

گوتاری سەرەكی: هاتنەئارای كوردستان لەنێو ململانێ‌ بەردەوامەكان

پرۆفیسۆر د. مایكل گۆنتێر، توێژەری زانستە سیاسییەكان، زانكۆی تەننسسی تەكنەلۆژیی ئەمریكا

10:15- 10:30 پشوویەكی كورت

10:30-13:00 پانێڵی یەكەم: فیدرالیزم، جیابوونەوە، دانپیانانی رژێم

بەڕیوەبَەری پانێل: پرۆفیسۆر د. ئالێكس دانیلۆڤیج، لە زانكۆی كوردستان هەولێر

گفتوگۆكار : د. فوئاد حوسێن، دكتۆرا، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان 

سمینارەكان:

  1. بەربەستە یاساییەكان لە بەردەم دانپیانان بە دەوڵەتی كوردستان.

د. تۆم گرانت، تویژەری باڵا لە كۆلێژی وۆلفسۆن- زانكۆی كامبریدج، سەنتەری لاوتەرپۆت بۆ یاسای نێودەوڵەتی.

  1. ستراتیژیەتی نیشتمانی كوردی لە هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر و چاوەڕواننەكراو.

د. میكایل ئەپپَل، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی حەیفا لە ئیسرائیل

  1. رژێمی دانپێدانانی نێودەوڵەتی.

د. ریان گریفیسس، وانەبێژی باڵا لە زانكۆی سیدنی، ئوسترالیا

  1. هەرێمی كوردستانی عێراق: مافی چارەی خۆنووسین، جیابوونەوە و دانپێدانان لە روانگەیەكی بەراوردكاریانەوە.

د. فرانسیس ئۆترام، لە زانكۆی ئێكزتر، بەریتانیا

13:00-14:30 خوانی نیوەڕۆ.

14:30- 17:00 پانێڵی دووەم: سیاسەتی دەوڵەتە دراوسێیەكان بەرامبەر بە كوردستان و عێراق

بەڕێوەبەری پانێڵ: د. حەمید بۆزەرسلان، تویژەری باڵا لە زانكۆی ئیكۆل دەس هاوتس ئەتودەس بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، فەرەنسا

گفتوگۆكار: فەلاح مستەفا، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان-  عێراق

سمینارەكان:

  1. چوارچێوەی بیروباوەڕی ئیسرائیل و كورد

پرۆفیسۆر د. دەیڤد رۆمانۆ، لەگەڵ شیڤان رۆژھەڵات، لە زانكۆی میسۆری

  1. جەنگی سێبەرەكان: چۆن ململانێی توركیاو پەكەكە كاریگەری دەكاتە سەر كوردستانی عێراق و شەڕی ناوخۆی سووریا

جۆن هۆلاند ماكۆوان، توێژەر، كۆلێژی كنگ لەندەن

  1. هەژموونی هەرێمیی ئێران و سەربەخۆیی كوردستانی عێراق

د. سەردار عەزیز، راوێژكاری باڵا لە پەرلەمانی كوردستان

  1. دیپلۆماسیەتی ئاینی سعوودیە و قەیرانە هەرێمایەتییەكان

پرۆفیسۆر د. پێری كۆنێسا، لە وەزارەتی بەرگری فەرەنسا

  1. دینامیكیەتی ئاڵۆزی ئاسایشی هەرێمیی نێوان توركیا و ئێران

ئەساناسیۆس مانیس، تویژەر لە دەزگای مێری

تۆماس كاڤالەك، توێژەر لە دەزگای مێری، كاندیدی دكتۆرا لە فاكەڵتی توێژینەوە كۆمەڵایەتییەكان، زانكۆی مەساریك، چیك

17:00-17:30 پشوویەكی كورت.

18:00-19:30 گەشتی نێو شار و قەڵای هەولێر.

20:00 خوانی ئێوارە.

رۆژی دووەم، پینجشەممە، 25/5/2017

8:30-9:30 ناو تۆماركردن

9:30-12:00 پانێڵی سێیەم: ستراتیژیەتی زلهێزەكان بەرامبەر عێراق و  كوردستان (1-2).

بەڕێوەبەری پانێل: د. ئەنوەر ئەناید، راگری كۆلێژی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە زانكۆی كوردستان هەولێر

گفتوگۆكار: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا

سمینارەكان:

  1. كارلێككردنی ئەكتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەكان لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان. تێڕوانینێكی تیۆریانەی نوێ‌.

د. ماریانا خاروداكی، وانەبێژ لە زانكۆی لیستەر 

  1. پاشخانی پەیوەندیەكانی روسیا(سۆڤیەت)- كورد و شیكردنەوەیەكی رەخنەگرانە بۆ سیاسەتی رووسیا بەرامبەر هەرێمی كوردستان.

د. كریلل ڤەرتیاڤ، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەی كوردی لە ئەكادیمیای زانستی رووسی

  1. رۆڵی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی چین.

د. تانگ ژیجائۆ، تویژەری باڵا لە ئەكادیمیای چین بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، چین

  1. چین و ھەرێمی كوردستان: بەرەو هاوبەشییەكی ستراتیژیی.

د. ھوگۆ ئەل خۆلی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی كوردستانی هەولێر

12:00-13:30 خوانی نیوەڕۆ

13:30-15:00  پانێڵی چوارەم: ستراتیژیەتی زلهێزەكان بەرامبەر عێراق و  كوردستان (2-2).

بەڕێوەبەری پانێل : د.ھێمن میرخان، زانكۆی كوردستانی ھەولێر

گتفتوگۆكار: هێمن هەورامی، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

پرۆفیسۆر د. گیرارد جایلاند، زانكۆی كوردستانی ھەولێر

سمینارەكان:

  1. پرسە ناوخۆییە هەنووكەییەكانی عێراق.

د. پاسكال بۆنیفەس، پاریس

  1. جەنگی سارد: كیسنجەر، جەنگی سارد و پەراوێزخستنی كورد، ‎1972-1975.

د. بریان گئبسۆن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی جۆنس ھۆپكینس، ئەمریكا

  1. تۆكمەیی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ھەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندنی چیرۆكێكی سەركەوتوو.

 سارا مستەفا، وانەبێژ لە زانكۆی كوردستانی ھەولێر

15:00-15:30 پشوویەكی كورت

15:30-17:00 پانێڵی پێنجەم: سیاسەتی ناوخۆی كوردستان، پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا.

بەڕێوەبەری پانێل: مایكل گۆنتێر، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەكان، زانكۆی تەننسسی تەكنەلۆژیی ئەمریكا

گفتوگۆكاران: د. سەلیم جبوری، د. بەرھەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی

سمینارەكان:

  1. تێپەڕاندنی بەربەستەكان.. بە ئاراستەی یەكگرتوویی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان.

د. نیگێل گریڤیز، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانكۆی تەكنیكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باكووری قوبرس

17:00-17:30 پشوویەكی كورت

17:30-18:00  پەیڤی كۆتایی

د. حەمید بۆزەرسلان، تویژەری باڵا لە زانكۆی ئیكۆل دەس هاوتس ئەتودەس بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان، فەرەنسا

18:00 خوانی ئیوارە