16 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران
چەند حاڵەتێكی دزیان ئەنجامداوە
K24 - سلێمانی
هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەفەرمانی دادوەر 16 كەسی تۆمەتبار بە دزیكردنی دەستگیركرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، 4 لەتۆمەتبارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و هەستاون بە دزینی بڕی 10 هەزار دۆلار لە هاووڵاتییەک لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 یاسای سزادانی عێراقی بەندكراون.
پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، لە چالاکییەکی دیکەی مەفرەزەکانی پۆلیسدا 2 ژن دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بەدزینی کەلوپەلی ژنان. هاوکات 10 تۆمەتباری دیكە بەهۆی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆرەوە دەستگیرکراون کە بریتیە لە دزی ماڵان و دزی مۆبایل و دزی ماتۆڕسکیل، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (444 و 446)بەندكراون.