وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاودەكاتەوە
"خواردن و خواردنەوە لە دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "پێویستە ھەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوكان و بازاڕەكان رەچاوی ئەم مانگە پیرۆزە بكەن و ھەستی رۆژوەوانان بریندار نەكەن، ھەروەھا خواردن و خواردنەوە لە دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت".
وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندووە: "كەناڵەكانی راگەیاندن لە ھەرێمی كوردستان پێویستە تایبەتمەندییەكان و پیرۆزی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن".
لە وێنەیەكی دیكەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەكی شەرعی تایبەت بە فەریزەكانی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ھاتووە: "وەعزەكانی پاش بانگی عەسر لە 25 خەلەك زیاتر نەبێت بۆ مەراسیمی نوێژ و وەعزەكان و تەراویح تەنھا میكرۆفۆنی مزگەوتەكان بەكاربھێندرێت".

