عێراق ملیۆن فه‌رمانبه‌ری زیاده‌ی هه‌یه
كه‌رتی گشتی توانای دابینكردنی كاری بۆ هه‌موو ده‌رچووان نییه
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانه عێراق چوار سەد و پەنجا هه‌زار گه‌نج ده‌خاته بازاڕی كاره‌وه، له‌كاتێكدا نه كه‌رتی تایبه‌ت و نه كه‌رتی گشتی، توانای به‌كارخستنی ئه‌و هێزه كاره‌یان نیيه، چونكه خۆی شەش ملیۆن فه‌رمانبه‌ری زیاده‌ی هه‌یه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راویژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندووه، ساڵانه چوار سەد و پەنجا هه‌زار گه‌نجی نوێ ده‌كه‌ونه بازاڕی كاره‌وه، كه سەد و پەنجا هه‌زاریان، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌ن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئیدی كه‌رتی گشتی توانای وه‌رگرتنی كارمه‌ندی نه‌ماوه، چونكه له كۆی دە ملیۆن فه‌رمانبه‌ر شەش ملیۆنیان زیاده‌ن.