فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی میسر مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
ناوه‌ندێكی رێكخراوی داعشییان خاپوور كرد
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی میسر وه‌ڵامی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دایه‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته ناوه‌ندێكی رێكخراوی قاعیده‌یان له لیبیا خاپووركرد.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له ناوچه‌یه‌كی بیابانی میسر بیست و هه‌شت هاووڵاتی قیبتی كوژران و زیاتر له بیست و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه، ناوه‌ندی سه‌ره‌كی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یان له شارۆچكه‌ی درنه‌ی رۆژئاوای لیبیا و شه‌ش بنكه‌ی دیكه‌ی داعشیان خاپوور كرد.
هه‌روه‌ها كۆمكاری عه‌ره‌بی و ئه‌زهه‌ریش به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن، و ده‌ڵێن: ئه‌و جۆره هێرشه ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌ی بنهماكاتی ئایینه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی میسر بڵاویانكردووه كه له پارێزگای ئهلمهنیا له كاتی چوونی ژماره‌یه‌كی هاووڵاتیانی قیبتی بۆ دێری ئه‌نبا له بیابانی ئهلمهنیا، هێرشێكی چه‌كدارییان كراوەتە سەر و له ئه‌نجامدا بیست و هه‌شت هاووڵاتی قیبتی كوژران و زیاتر له بیست و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون كه به‌شێكی زۆری قوربانیەكان منداڵن.
هاوكات سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند: تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی میسر بڕوخێنن، به‌ڵام ناتوانن، و گووتیشی به بێ دوو دڵی هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی تیرۆریستان له هه‌ر شوێنێك بێت. شه‌ریف ئیسماعیل، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسریش رایگه‌یاند ئه‌م بۆردومانانه بۆ سه‌ر داعش و قاعیده به‌رده‌وام ده‌بێت