موفتى سعووديه و 200 كه‌سايه‌تى بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار ره‌تيده‌كه‌نه‌وه ميرى قه‌ته‌ر نه‌وه‌ى محه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب بێت
داواشيان كردووه ناوى ئه‌و مزگه‌وته بگۆڕدرێت.
K24 – هه‌ولێر:
بنه‌ماڵى ده‌سه‌ڵاتدارى عه‌ره‌بستانى سعوودييه شه‌ڕى ميدياييان له‌گه‌ڵ ميرى قه‌ته‌ر گه‌يانده‌وه باپيره گه‌وره‌يان و له راگه‌يه‌ندراوێكدا ره‌تيانكردووه‌ته‌وه، ميرى قه‌ته‌ر بچێته‌وه سه‌ر باپيره‌يان محه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب.
راگه‌يه‌ندراوه‌كه 200 كه‌س واژووى كردووه، كه دياره‌كه‌يان موفتى عه‌ره‌بستانى سعووديه و سه‌رۆكى شوورا و وه‌زيرى كاروبارى ئيسلامييه و ئه‌و كاربه‌ده‌ست و گه‌وره كه‌سايه‌تييانه‌ى بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى عه‌ره‌بستان پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باپيره‌ى ميرى قه‌ته‌ر محه‌ممه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب نييه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: محه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب چوار كوڕى هه‌بووه، كه حسێن و حه‌سه‌ن و عه‌لى و عه‌بدوڵڵان و هه‌ر كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و جگه له‌و كوڕانه‌ى ئه‌وا راست ناكات و وه‌ك ئه‌وه‌ى ميرى يه‌كێك له ده‌وڵه‌ته‌كانى كه‌نداو مزگه‌وتێكى به ناوى محه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب كردووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات گوايه باپيره‌گه‌وره‌يه‌تى.
ئه‌وانه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، داواشيان كردووه ناوى ئه‌و مزگه‌وته بگۆڕدرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له زارى ميرى قه‌ته‌ره‌وه، وڵاتانى كه‌نداو له سه‌روويانه‌وه سعووديه هێرشێكى چڕوپڕيان له دژى ميرى قه‌ته‌ر ده‌ستپێكردووه و تۆمه‌تى هاوكارى و دۆستايه‌تى ئێرانى ده‌ده‌نه پاڵ.


