بیتكۆین به‌هێزترین دراوی جیهانه
یه‌ك بیتكۆین زیاتر به‌رامبه‌ر زیاتر له 2 هه‌زار دۆلاره
K24 - هه‌ولێر:
بیتكۆین، دراوێكی ئه‌لیكترۆنییه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی 2009ه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بوونێكی ماددی هه‌بێت، ده‌توانرێت بۆ كڕین و فرۆشتنیش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كاربهێنرێت و له‌گه‌ڵ دراوه‌كانی دیكه‌ش ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت.
یه‌ك بیتكۆین به‌رامبه‌ر 2384 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌وه‌ی وایكردووه ببێته به‌هێزترین دراوی جیهان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز دایه و هیچ كاتێك وه‌كو دراوه‌كانی دیكه، به‌هاكه‌ی جێگیر نابێت، به‌تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رناكرێت، هه‌روه‌ها ناخرێته ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هیچ لایه‌نێك، ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش به ته‌واوی نازانرێت كه دایهێناوه.
نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا، یه‌ك بیتكۆین له به‌رامبه‌ر ته‌نها هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه ئه‌لیكترۆنی و ڤایرۆسییه‌كان، به‌تایه‌تیش ڤایرۆسی واناكرای، كه به‌م دواییانه له كۆمپیوته‌ری زیاتر له 100 وڵاتی داوه و ته‌واوی فایله هه‌ڵگیراوه‌كانی قوفڵداوه، كه بۆ كردنه‌وه‌یان ده‌بێت بڕێك پاره بده‌ی، وایكرد به‌های یه‌ك بیتكۆین دوو هێنده‌ی خۆی زیاد بكات.

نیگه‌رانبوون له بیتكۆین
بیتكۆین به ئاسانی ده‌توانرێت له كه‌سێكه‌وه بدرێته كه‌سێكی دیكه له رێگه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، به‌بێ هیچ نێوه‌ندگیر یاخود بانكێك كه ئه‌و دراوه حه‌واڵه بكات، ته‌نها هێنده نه‌بێت، كه كۆدی دراوه‌كه، له گه‌نجینه‌كه‌ی خۆت ده‌گوازییه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر.
ئه‌و كۆده ئه‌لیكترۆنییه‌ی بیتكۆن، وه‌كو چه‌كێكی بانكی وایه و خاوه‌ندارێكی كه‌سه‌كه بۆ ئه‌و دراوه ده‌سه‌لمێنێت و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، چونكه له ژێر چاودێری هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی و بانكێكی جیهانیدا نییه، به‌وه‌ش جیاده‌كرێته‌وه كه كۆده‌كه نهێنی و تایبه‌ت و جیهانییه، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی بانك و ده‌وڵه‌تان.
به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی نیگه‌رانی له به‌كارهێنانی ئه‌و دراوه، به‌تایبه‌تیش پارێزگاری له به‌هاكه‌ی، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كه‌سێك به ته‌واوی ساتوشی ناكامۆتۆی داهێنه‌ری ئه‌و دراوه ناناسێت، ته‌نانه‌ت نازانرێت كه‌سێكی راسته‌قینه‌یه یان نا.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌ندێك وڵات رێگه‌ی به به‌كارهێنانی داوه و ته‌نانه‌ت باجیشی خستووه‌ته سه‌ر، وه‌كو ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام به‌شێك له وڵاتان به‌كارهێنانییان قه‌ده‌غه‌كردووه و ته‌نها له پرۆسه گوماناوییه‌كانی وه‌كو بازرگانی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كاری ده‌هێنرێت.
له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و دراوه‌ش پێویسته به‌كارهێنه‌ر زۆر وریا بێت و خووی پێوه نه‌گرێت، هاوكات ده‌بێت رێگه‌كانی ئاڵوگۆڕی سه‌ر ئینته‌رنێت و گۆڕینه‌وه‌ی به دراوی ئاسایی بزانێت.

بیتكۆین چۆن له‌دایكبوو؟
جیاواز له دراوی ئاسایی كه له به‌رامبه‌رییاندا، بڕێكی دیاریكراو زێڕ دانراوه، بیتكۆین له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرۆسه و هاوكێشه ئاڵۆزه بیركارییه‌كان به‌ده‌ستی بهێنێت و به‌رنامه‌ی به‌ده‌ستهێنانیشی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كراوه‌یه و به خۆڕاییه، به‌ڵام به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری ئاسایی كۆن و سنووردار بووه، چونكه له یه‌ك كاتدا له ته‌واوی جیهان هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بیتكۆین ده‌درێت به به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری خێرا و تایبه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هاوكێشانه دیاریكراوه و ره‌نگه به‌وه رانه‌گه‌یت چاره‌سه‌ری هاوكێشه‌كان بكه‌یت.