وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ لەبارەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێنمایی نوێ سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی دارایی‌، فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بە هەمیشەیی.

وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بڵاودەكاتەوە، وەك لە رێنماسییەكە ھاتووە، بەپێی رێنمایی ژمارە 14 وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری هەرێم بڕیار دراوە بەراگرتنی بڕیاری ژمارە 4 حكومەتی هەرێم.

وەزارەتی دارایی رێنماییەكەی ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكانی بە وەزارەت كردووە‌و تێیدا بڕیار دراوە بە راگرتنی بڕیاری ژمارە 4 كە پێشتر لەلایەن حكومەتی هەرێم دەرچوبوو.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی روونكراوەتەوە: "بەپێی ئەو رێنماییە نوێیە كە بەرواری 18/5/2017 بڵاوكراوەتەوە حكومەت فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت‌ و بەو پێیەش فەرمانبەرانی گرێبەست دەبن بەهەمیشەیی".

وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ لەبارەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ لەبارەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە