كۆمسیۆن ئامادهسازیی بۆ ههڵبژادن دهكات
"تا ئێستا بەفەرمی بۆ پرۆسەكە و كاتی ئەنجامدانی ئاگادار نەكراوینەتەوە"
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ پرۆسەی راپرسی لە ھەرێمی كوردستان و ھەڵبژاردنەكانی دیكە، ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە كوردستان، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە كوردستان یۆنامی بانگھێشتی كۆبوونەوەیەك كردووە.
سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنەكانیش، شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر یاسای دیكە نەخرێتەڕوو، ئەوا ھەر كار بە یاسای كۆنەكە دەكرێت و 3 ملیۆن 500 ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستانیش بۆیان ھەیە لە ھەڵبژاردنەكاندا بەشداربن.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، لە بارەی ریفراندۆمەوە گوتی: "تا ئێستا بەفەرمی بۆ پرۆسەكە و كاتی ئەنجامدانی ئاگادار نەكراوینەتەوە".