مەرگ خەونی خێزانێك لەبار دەبات

بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ خێزانەكەیان ماڵیان بردبووە شارۆچكەیەكی دیكە

K24 - كەلار

خێزانێکی دانیشتوی خورماتوو بەھۆی بارودۆخی ئەمنی و ھەژاری روودەکەنە شاری کەلار تاوەکو لەوێ محەمەد و ئەحمەدی کوڕیان بە کرێکاری ژیانێکی باشتریان بۆ دابین بکەن، بەڵام مەرگ رێگای نەدا محەمەد و ئەحمەد خەونی ئەم خێزانە بەدی بێنن، لەکاتی کارکردندا بنمیچی خانوەکە دەرووخێت بە سەریاندا و محەمەد گیان لە دەست دەدات و ئەحمەدیش برینداردەبێت.