كریستیانۆ له یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زاندا میسرییه‌كانی شۆك كرد
له یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا، ریكلامێكی كریستیانۆ له‌سه‌ر كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی میسر بڵاو بۆته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی شۆك كرد، كاتێك ئه‌ستێره‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی میسر ده‌سوڕێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به‌شێوه‌ی ریكلامێكی سه‌رنجڕاكێش له نزیك رووباری نیل و ئه‌هرامه‌كانی میسر ده‌بیندرێت.
كریستیانۆ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ریكلامه په‌یوه‌سته به كۆمپانی (حه‌دید) كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دارێكی میسرییه به نێوی (ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه).
له ماوه‌كانی رابردووش، ئه‌بوهه‌شیمه و كریستیانۆ له وێنه‌یه‌كدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به نیازن به‌یه‌كه‌وه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شێك له میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به سه‌ردانێكی خێرا بۆ تۆماركردنی ئه‌و ریكلامه چۆته میسر و پاشان بۆ مه‌درید گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی راگه‌یاندنیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و تۆماره ڤیدیۆیه‌ی كریستیانۆ هه‌ر له مه‌درید تۆمار كراوه، به‌ڵام به چه‌ند پرۆگرامێكی پێشكه‌وتووی كۆمپیوته‌ری شوێنه‌كه‌ی بۆ میسر گۆڕاوه.