كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ئازاد ده‌كرێت
ئێستا له شوێنێكی ئارامه و كه‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق ده‌یپارێزن

K24 - هه‌ولێر:
عیسا سه‌غیر، بریكاری گشتی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی كاتی لیبیا رایگه‌یاند" سه‌یفولئیسلام قه‌زافی، كوڕی رێبه‌ری پێشووی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی، به گوێره‌ی یاسا ئازاد ده‌كرێت".
عیسا سه‌غیر، دوای له كه‌تیبه‌كه‌ی خۆی " ئه‌بوبه‌كری سدیق" كرد كه له زینداندا پاسه‌وانییان له كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ده‌كرد، سیفولئیسلام ئازاد بكه‌ن"، به‌ڵام گووتی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پارێزراو بێت، ئێستا له شوێنێكی ئارامدایه و له لایه‌ن چه‌كدارانی كهتیبهكهیهوه پارێزگاریی لێده‌كرێت".
بریكاری گشتی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی كاتی لیبیا ته‌ئكیدی له‌وه كردووه، پێویسته كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به گوێره‌ی یاسا و لێبوردنی گشتی ژماره 6 ساڵی 2015 ئازاد بكرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به بیرهێنایه‌وه كه، وه‌زیری پێشووی داد، له حكومه‌تی كاتی لیبیا، له چوارچێوه‌ی كاراكردنی یاسای لێبوردنی گشتی، نامه‌یه‌كی بۆ دامه‌زراوه‌ی چاكسازی و ئاماده‌كردن كه سه‌رپه‌رشتی زیندانه‌كان ده‌كه‌ن ناردووه له زنتان و داوای لێكردوون " سه‌یفولئیسلام قه‌زافی" ئازاد بكه‌ن".
جارێكی دیكه‌ش عیسا سه‌غیر، سه‌رله‌نوێ داوای ئازادكردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی كرده‌وه‌و گووتی" پێویسته رێگه‌ی پێبدرێت به ئازادی له ناو لیبیادا بسوڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت بشتوانێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی لیبیا".