ئێران ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد بۆ عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی ئێران ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه و بازرگانان به‌بێ ڤیزا ده‌توانن هاتووچۆی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی ئاروه‌ندی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له‌مه‌ودوا بازرگانانی عێراقی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا بگه‌نه ناوچه‌ی ئاروه‌ند كه ده‌كه‌وێته پارێزگای خوزستان و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به بازرگانی ئازاد، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌بێ ڤیزاو مۆڵه‌تی بازرگانی رێگه‌ی كاركردنیان پێ نادرێت.
به‌رێوه‌به‌راتی ناوچه‌ی بازرگانی ئێران راشیگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ بووژانه‌وه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردووپارێزگای به‌سره‌ی عێراق و شاره‌كانی ئه‌بادان و خوره‌مشاری ئێرانییه.