فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێم: هیچ هێزێك بۆی نییە بێتە ناو خاكی كوردستان
لەبارەی چارەنووسی شنگالیش تەنیا خەڵكی شنگال بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن و رێگە نادرێت لایەنی تر بڕیاریان بەسەردا بسەپێنێت.
K24 – ههولێر:
له راگهيهندراوێكدا فهرماندهيى گشتى هێزه چهكدارهكانى ههرێمى كوردستان رايگهياند، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ و تەلعفەر و شنگال لە هەندێ شوێندا خەرقی رێككەوتنەكان كراوە.. ئەگەر بە خەیاڵی هەندێ كەسی ناو حەشد و چەند كوردێكی نیشتیمانفرۆش شەڕی داعش لەو دەڤەرە ئیستغلال بكرێت بۆ دروستكردنی كێشە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە و پێشمەرگە و زێدەڕۆیی بەسەر خاكی كوردستان ئەوە بە هەموو ئەو دەنگە نەشازانە رادەگەیێنین كە هیچ هێزێك ناتوانێ و بۆی نییە بێتە ناو خاكی كوردستان و ئەوەیشی حەزی لێیە با خۆی تاقی بكاتەوە و سەریان بە شاخەكانی كوردستان دەكەوێت.
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: مانەوەی پێشمەرگە لەو شوێنانەی پێشمەرگە بە خوێن و قوربانیدان رزگاری كردووە لە سنووری پێش 17ـی 10ـی 2016 كە رۆژی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵە، یەكلایی بووەتەوە و بە هیچ شێوەیەك جێگەی موناقشە نییە. لەبارەی بڕیاری مانەوە یان نەمانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی لە دوای ئەو رێكەوتە لە لایەن پێشمەرگە ئازاد كراوە، پێویستە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی تازە بێت كە هەموو لایەنەكان لەسەری رەزامەند بن و ئاساییشی هاووڵاتیان و پێكهاتەكان پارێزراو بێت و بە بڕیاری لایەنێك ناكرێت.
دهقى راگهيهندراوهكه:
راگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێم
لەم چەند رۆژەی رابردوودا قسە و باسی زۆر لەبارەی رۆڵی حەشدی شەعبی لە ناوچەكە و دەوروبەری شنگال لە میدیاكاندا كراوە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر و لێدوانی نابەجێیش خراوەتەڕوو.
بەپێویستمان زانی ئەوە روون بكەینەوە كە سیاسەتی هەرێمی كوردستان تێكشكاندنی داعش و لەناوبردنی بووە. هەر لەم چوارچێوەیەیشدا ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ بە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و ئەمەریكا پلانی بۆ داڕێژراو و هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتووانە رۆڵی لەو ئۆپڕاسیۆنەدا گێڕاوە و پابەندیش بووە بە خاڵەكانی رێككەوتنەكە.
هەر بەپێی ئەو رێككەوتنە مانەوەی پێشمەرگە لەو شوێنانەی پێشمەرگە بە خوێن و قوربانیدان رزگاری كردووە لە سنووری پێش 17ـی 10ـی 2016 كە رۆژی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵە، یەكلایی بووەتەوە و بە هیچ شێوەیەك جێگەی موناقشە نییە. لەبارەی بڕیاری مانەوە یان نەمانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی لە دوای ئەو رێكەوتە لە لایەن پێشمەرگە ئازاد كراوە، پێویستە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی تازە بێت كە هەموو لایەنەكان لەسەری رەزامەند بن و ئاساییشی هاووڵاتیان و پێكهاتەكان پارێزراو بێت و بە بڕیاری لایەنێك ناكرێت.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ و تەلعفەر و شنگال لە هەندێ شوێندا خەرقی رێككەوتنەكان كراوە، لەگەڵ ئەوەیش هەتا داعش مابێت ئامانجمان نەهێشتن و لەناوبردنی داعش دەبێت بەڵام ئەگەر بە خەیاڵی هەندێ كەسی ناو حەشد و چەند كوردێكی نیشتیمانفرۆش شەڕی داعش لەو دەڤەرە ئیستغلال بكرێت بۆ دروستكردنی كێشە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە و پێشمەرگە و زێدەڕۆیی بەسەر خاكی كوردستان ئەوە بە هەموو ئەو دەنگە نەشازانە رادەگەیێنین كە هیچ هێزێك ناتوانێ و بۆی نییە بێتە ناو خاكی كوردستان و ئەوەیشی حەزی لێیە با خۆی تاقی بكاتەوە و سەریان بە شاخەكانی كوردستان دەكەوێت. لەبارەی چارەنووسی شنگالیش تەنیا خەڵكی شنگال بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن و رێگە نادرێت لایەنی تر بڕیاریان بەسەردا بسەپێنێت.
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێم
30ى 5ى 2017