وه‌زيرى پێشووى ئه‌وقافى جه‌زائير ته‌قه له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى جه‌زائير، بڵاويانكرده‌وه، وه‌زيرى ئه‌وقافى پێشووى جه‌زائير عه‌بدولحه‌فيز ئه‌مقران، ته‌قه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى جه‌زائير، بڵاويانكرده‌وه، وه‌زيرى ئه‌وقافى پێشووى جه‌زائير عه‌بدولحه‌فيز ئه‌مقران، ته‌قه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى جه‌زائير، هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌زيرى پێشوو بريندار بووه و به ته‌نيا روويكردووه‌ته نه‌خۆشخانه و به گوێره‌ى راپۆرتى پزيشكى سێ فيشه‌كى به‌ركه‌وتووه.
دواى ئه‌وه‌ى ه‌ل نه‌خۆشخانه خراوه‌ته ژێر چاره‌سه‌ره‌وه، برينى هاوسه‌رى وه‌زيره‌كه له مه‌ترسى ده‌رچووه و پۆليسى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى ماڵى وه‌زيرى لێ بووه، گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه‌وه و وه‌زيره‌كه‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.