لێژنه‌ی باڵای فه‌توا بڕی زه‌كات و فیدیه و سه‌رفیتره‌ی دیاریكرد
زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ره‌مه‌زانی 2017 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان، بڕی زه‌كات و فدیه و سه‌رفتره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵی دیاریكرد.
به گوێره‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا، بڕی سه‌فیتره، ئه‌گه‌ر به دانه‌وێڵه بدرێت، 2500 گرام، واته دوو كیلۆ و نیو، ئه‌و كه‌سه‌ی له جیاتی قووت پاره بدات، بڕی 3 هه‌زار دینار ده‌دات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی عوزرێكی شه‌رعی فیدییه‌یان كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بۆ هه‌ر رۆژێك 3 هه‌زار دیناره و بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زانیش 90 هه‌زار دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به زه‌كاتیش، هه‌ر كه‌سێك پاره‌ی به قه‌د 20 میسقاڵ زێڕ هه‌بێت، زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت واته بڕی 4 ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زار، واتا ئه‌گه‌ر پاره‌كه له‌و بڕه و به سه‌ره‌وه بوو و ساڵێكی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، ئه‌وا له هه‌ر ملیۆنێك 25 هه‌زار دینار زه‌كاتی لێدكه‌وێت.

