به وێنه.. شه‌هید و بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك
دوو چه‌كداری داعش كوژران و په‌لاماره‌كه‌شیان تێكشكێندرا
K24 - هه‌ولێر:
له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، سێ پۆلیس شه‌هید بوون و ئه‌فسه‌رێك و سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
سێ شه‌هیده‌كه یه‌كێكیان پله‌ی نه‌قیب بوو به‌ناوی ئیسماعیل كۆچه‌ر و دوو پۆلیسه‌كه‌ی دیكه‌ش، بیلال شاره‌زووری و نزار ئاكره‌یین.
هه‌روه‌ها عه‌قید شێخ حوسێن شێخ عه‌بدولكه‌ریم ساڵه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوبز برینداربوو، كه ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره، له‌گه‌ڵ سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند "چه‌كدارانی داعش ژماره‌یان 5 تا 6 چه‌كدار بووه‌و له گونده‌كانی "موشێرفه و ئه‌لخورج"ـی سه‌ر به قه‌زای دوبز له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك، دزه‌یانكردووه‌ته پشت سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كان و ھێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه درووست بووه.




.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)