ئێران هه‌وڵی تیرۆركردنی گه‌وره به‌رپرسێكی سعوودیه‌ی داوه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چاوپێكه‌وتنێكی جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی CBS كه ئاماژه به هه‌وڵێكی ئێران ده‌كات بۆ تیرۆركردنی به‌رپرسێكی باڵای سعوودیه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له ساڵی 2011، ئێران هه‌وڵی تیرۆركردنی عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای سعوودیه‌ی داوه له واشنتن، كه ئه‌وكات باڵیۆزی عه‌ره‌بستان بووه له ئه‌مه‌ریكا.
ماتیس ده‌ڵێت: "ئێران هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات، سیسته‌مه‌كه‌ی شۆڕشییه".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ته‌واوی له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران هه‌یه بۆ تیرۆركردنی عادل جوبێر كه ئه‌و كات له باڵیۆزی سعوودیه بوو ه شوێنه‌كه‌شی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له كۆشكی سپی دوور بووه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه، كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بووه نه‌ك كارێكی ئاسایی و ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی تیرۆركردنه‌كه له به‌رزترین ئاستی حكوومه‌تی ئێران واژووی له‌سه‌ر كراوه".
جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پێشتریش نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئێران نیشانداوه و گوتوویه‌تی: "من نیگه‌رانی سێ شتم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش ئێران، ئێران، ئێران".
تعرّف على ما قاله وزير الدفاع الأمريكي عن محاولة إيران اغتيال الوزير #عادل_الجبير عندما كان سفيراً بواشنطن عام 2011https://t.co/oWICloTGMN pic.twitter.com/kztbNHL7Bi
— وزارة الخارجية ?? (@KSAMOFA) May 30, 2017