وەزارەتی ئەوقاف: مەلا نادر تەكفیری زانایەكی ئاینی كردووە
دوای لێكۆڵینەوە لەلایەن لیژنەیەكی باڵا بڕیاری راگرتنی دراوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی بڕیاری راگرتنی مەلایەكی ھەولێر لە پێشنوێژ و وتارخوێنی ھاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، كە ئەو مەلایە لە وتاری رۆژی ھەینی تەكفیری زانایەكی ئاینی كردووە و لیژنەیەكی باڵا لێكۆڵینەوەی لە بابەتە كردووە و بڕیاری راگرتنی داوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە كوردستان24 راگەیاند: "مه‌لا نادر كانی كورده‌یی له چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن گوتوویه‌تی كه به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف له پێشنوێژی ته‌راویح دوورخراوه‌ته‌وه، بۆ رای گشتی روونیده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و گوتانەی مه‌لا نادر دوورن له راستییه‌وه، به‌داخه‌وه مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ناوی ئێمه‌وه قسه ده‌كات، چونكه راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، مه‌لا نادر له وتاری رۆژی هه‌ینی ته‌كفیری عه‌بدوره‌حمان سدیقی، نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری ئیسلامی كردووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند: "لەسەر ئەم بابەتە لیژنەیەكی باڵا دەستی كرد بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ مەلا نارد، بڕیاری راگرتنی دراوه له پێشنوێژی و وتارخوێنی له‌م مزگه‌وته".