بە وێنە.. پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ پەیکەرێک بۆ گاریس بەیل داتاشرا
هاوشێوەی پەیکەرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
K24- هەولێر
چوار رۆژ پێش یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەو پەیکەرتاشەی پەیکەرێکی لە مادێرا بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاشی، لە وێلز پەیکەرێکی بۆ گاریس بەیلیش تاشیوە و لە کاردیف سیتی لە بەردەم یاریگەی یاریی کۆتایی دانراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (31ی ئایاری 2017)، ئیمانوێل سانتۆسی پەیکەرتاشی بەناوبانگی پۆرتوگاڵی لە بەردەم یاریگەی فایناڵی چامپیۆنزلیگ پەردەی لەسەر پەیکەرێکی برۆنزی گاریس بەیل لادا، کە دوو مانگ لەمەوبەر پەیکەرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆشی تاشیبوو.
سانتۆس بەهۆی پەیکەرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەخنە و توانجێکی زۆری لێگیرا و پەیکەرەکە بەهۆی لێکنەچوونی بە رووخساری رۆناڵدۆ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە هۆی توانج و گاڵتەپێکردن.








