سامانە سروشتیەكان: دانه‌گاز و به‌شیك له میدیای ناوخۆیی راستیه‌كان ده‌شێوێنن
"دادگاییكردنه‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای دانه‌گازی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایه و چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆیی به‌شێك له بڕیاره‌كانی دادگاكان وه‌رده‌گرن و بۆ به‌لاڕیدابردن و چه‌واشه‌كاری بڵاویده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا دادگاییكردنه ته‌واو نه‌بووه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه كه زۆرێك له بڕیاره‌كانی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و دژی دانه‌گاز و هاوبه‌شه‌كانیه‌تی.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دانه‌گاز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دانه‌گاز و هه‌ندێك میدیای ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه راستی بابهتهكان به لاڕێدا ده‌به‌ن و چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دانه‌گاز رایگەیاندبوو "له دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه‌یسێكی دیكه‌ی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بردووه‌ته‌وه، كه 26 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو، به‌مافی خۆیی ده‌زانێت وه‌ڵامی هه‌ندێك ناڕاستی و به‌لاڕێدا بردن بداته‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا دادگاییكردنه‌كه له پرۆسێسدایه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، دادگاكه داواكاری دانه‌گاز و هاوبه‌شه‌كانی ره‌تكردووەته‌وه به‌وه‌ی 1.7 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن له‌و كه‌یسه‌ی كه به زیاده‌ی به‌رهه‌می گاز ناسراوه به‌وه‌ی هه‌ر زیاده‌یه‌ك له به‌رهه‌می گاز هه‌بێت هه‌رێمی كوردستان رێپێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات.
هه‌روه‌ها دادگاكه، داواكاری دانه‌گاز و كۆمپانیای هیلالی ره‌تكردووەته‌وه به‌وه‌ی داوای 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارییان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، جگه له‌وه‌ش دادگاكه داواكاری دانه‌گازی ره‌تكردووەته‌وه به‌وه‌ی 24 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی زیانلێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه.هەروەھا ھێشتا دادگاییه‌كه قۆناغی دیكه‌ی ماوه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی بكرێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه، له هه‌ندێك بڕگه‌دا، دادگاكه پابه‌ندی كۆمپانیای دانه‌گاز وهاوبه‌شه‌كانی به‌دی نه‌كردووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌تایبه‌تی له دامه‌زراندنی كارگه‌ی گازی شل كه ده‌بوو له 9 تا 10 مانگدا بنیاتبنرێت كه‌چی چوار ساڵه ئه‌و كارگه‌یان ته‌واو نه‌كراوه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، رێگای دانه‌گاز و هاوبه‌شه‌كانی به هه‌ڵه و نا پێویست وه‌سف ده‌كات به‌وه‌ی كێشه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كات وه‌كو كۆمپانیاكانی دیكه شان بده‌نه به‌ر و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كاربكه‌ن بۆ پێشخستنی كه‌رتی سامانه سروشتییه‌كان له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی دژواری دارایی و جه‌نگی تیرۆرستاندا تێپه‌ڕده‌بێت.