شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌يشته سانت پيترسبێرگ
سبه‌ى له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه شاری سانت پیترسبێرگ.
په‌یامنێری كوردستان 24 خۆشه‌وی محه‌ممه‌د له سانت پیترسبێرگ رایگه‌یاند، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچيرڤان بارزانى و جێگره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیری سامانه سروستییه‌كان ئاشتى هه‌ورامى و گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌فين دزه‌يى.
پێشتریش گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ماریا زاخارۆڤا به كوردستان 24ى راگه‌یاندبوو، كه له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له سانت پێترسبێرگ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆده‌بنه‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له سانت پێترس بێرگ سبه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و تاوه‌كو سێیی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.