كۆچى دوايى عه‌زيز محه‌ممه‌د پرۆگرامى ئاهه‌نگێكى پارتى له هه‌ولێر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى سياسى كورد عه‌زيز محه‌ممه‌د بڵاوبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له لقى 2ى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، بڕيار بوو ئه‌مشه‌و به بۆنه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى له شارى هه‌ولێر سازبكرێت، به‌ڵام به هۆى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى سياسى كورد عه‌زيز محه‌ممه‌ده‌وه ئه‌و چالاكييه راگيرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، لقى 2ى پارتى ديموكراتى كوردستان تا بيستنى هه‌واڵى كۆچى دوايى عه‌زيز محه‌ممه‌د سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه‌كان بووه بۆ ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگ و بڕيار وابوو ئاهه‌نگه‌كه كاتژمێر 9:30ى ئه‌مشه‌و له هه‌ولێر ده‌ستپێ بكرێت.
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى سياسى كورد عه‌زيز محه‌ممه‌د بڵاوبوويه‌وه.
پێشتريش رێكخراوى 11ى ئه‌يلوولى سه‌ر به لقى 23ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا رۆژى 20ى ئايار/ مايۆى 2017 سه‌يرانێكى به كۆمه‌ڵى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى به بۆنه‌ى كۆچى دوايى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشيروان مسته‌فا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.